ئەو ئەرزە کە فاخیرە خۆ مولکێکی خودایە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  385 مشاهده
ئەو ئەرزە کە فاخیرە خۆ مولکێکی خودایە
فەرشی بەشەرە مەعدەنی پڕ چەتری سەمایە
سەییدی ئینس و جنن و مەلائیک کە لەوێیە
کەعبە و جەبەل و قودسە وەهەم توری سینایە
سانعی ئەڵڵا یادی بکە هەر نەبێ جار جار
هەرچی کە ئەکەن حیفزە هەتا ڕۆژی جەزایە
بێ سودە گرین و جەزەع وەڵڵاهی بەقورئان
ئەو نەفسی بەدە ڕۆیی بڵێن کاری کرایە
وێرانە ئەرز بە نزولی ئایەتی زیلزال
هاوارە بەحاڵی منی وەک نیمە بە قایە
بەسیە لە بوغز و حەسەد و شک دووری ڕیایە
ئینعام و کەرەم مەرحەمەت و ڕەحمی لەلایە
مەخسودی کەسەترە دەیەوێ ڕویی لە سەتتار
خۆی سەتری ئەوێ چونکە بەبێ حەمد و سەنایە
زیللەتی میللەت لا بەرە وەک یوسفی کەنعانشخص
بێ چارەیە ئینسان لە کەری ڕووی لە هەوایە
دەردەکەوێ مەخسەدی خوایە یا خۆ زەعامەت
دەفتەری ئەعمالی دەدەنێ و ڕۆژی جەزایە
موژدەیی حەشرە بەشەر کە یەکەم خەبەرینە
چ توندوتیژە ببین ئەو ڕۆژە هەڕایە
وەرە پێش بە خۆت و دیوانت سامیتخلصیە ناوت
شیعر و کەلامت حازر و مەوجودە کەمایە