چەندە ناخۆشە دەنگی کەریەتی

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  616 مشاهده
چەندە ناخۆشە دەنگی کەریەتی
دەبنە شاهیدی بۆ بێ قیمەتی
بۆنی پیسی دێ وەک چەشمەی ئەربیل
زانا وڕ دەکا بێ حەقیقەتی
***
مەخسوودی خودا دەنگی کەر نییە
دەنگی نەزانی و لا ئەساسییە
مێشکی زانایان چاک دەهەژێنێ
چونکە کەریەتیش وەک شەیتانییە
***
لە سامی جەهل بۆ کوێ ڕابکەم
بۆ لای کێ بچم ئیشم چا بکەم
جەهل بمرێنم لەبن پێی بنێم
بۆ خوا لە زانین تا خۆم شا بکەم