هەزاران عادیو بەختی ناپلیۆن

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  407 مشاهده
هەزاران عادیو بەختی ناپلیۆن
ڕۆیشتن فەوتان حەتا بە ملیۆن
ناوێکیان ماوە لەبۆ سیاسەت
یا لەبەر زانین لە تاریخی کۆن
***
هیتلەرشخص تێپەڕی دالاس و دیگۆل
ناچنە مەیدانی سەرکەوتن بەهۆل
هی پێشو ڕۆی هی پاشوش گەردی
ئەویش هەر دەڕوا پاک دەبین بە خۆڵ
***
پاک دەبین بە خۆڵ هەژار و مەللاک
گەر کەیخوسرەوشخص بی خۆ ئەگەر زوحاکشخص
قوتی هەر دەدا دەورانی گەردوون
بۆیێ کراوە هەر بکرێ بە خاک
***
بۆ زەجرکردن ناوێکیان ماوە
ئەرز وەکوو شێر هەمووی قووت داوە
وازیان لێ ناینن عالەمی زانا
گڵی لاشەیان گۆزەی شکاوە
***
عیلمی وا بەرز و طوبيعربی جالی نووس
زوڵمی وا گەورەی ئاسور تەقیانوس
کوبو چی دەکرد لە ئەسحابو لکاف
بۆ سامی کەری و خوایەتی عەبوس