ئەوەی دەپۆشێ پێستی بزن و مەڕ

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  729 مشاهده
ئەوەی دەپۆشێ پێستی بزن و مەڕ
لە پاڵیان بکەن کچی شل و تەڕ
چاک دەیانناسن گەر مونافیقن
وەکوو نێرەکەر دێنە گفتو زەڕ
***
مەڵێن ئەمانە ئینسان و میرن
خۆ ئەگەر مێن و یاخود گەر نێرن
هیچ فەرقیان نییە لەگەڵ حەیوانات
وەک بتن وەرن هەڵیان پەسێرن
***
لەو ئەشعارانە سامیتخلص ڕاستی گۆ
لەمێژ بوو لە دڵ دەیکرد هاتوچۆ
وا بەدیاری خست ئەی فەرخە پۆشان
مننەتان نەبێ لەگەڵ شێخی خۆ