ئینسان برسی نەبیتن حاڵی برسیان نازانی
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
752 مشاهده
ئینسان برسی نەبیتن حاڵی برسیان نازانی
ئەگەر سوکی نەبیتن چون دەبیتن گرانی
ئەگەر خواری نەبیتن مەیلی ڕاستی چۆن دەکەی
بە خواری مەعلووم بووە ئەوەی ڕاستی دەزانی
گەر تاریکی نەبیتن لە ڕووناکی نازانی
بە ناشیرنمان زانی پاک و تەمیس و جوانی
بە نەبوونی زانیمان بوون و نەبوونی چییە
تا هەبوونی هەبیتن بە نەبوونیش ڕەزا نی
ئەوەی دەڵێ قانیعم ئەمن بڕوای پێ ناکەم
گەنم و دەرەی بۆ دانێن بنۆڕنە هەڵبژرانی
وا سۆندی دەخۆم بەخوا گەنم هەبێ جۆ ناخوا
ئەگەر گەنمی هەبیتن جۆ دەداتە حەیوانی
هەتا سامیتخلص بزانی لەبونی ئینتیحانی
تاکوو بەدیاری بخا ڕێی قورئان و شەیتانی