وەی بۆ مردنی خۆم و ڕەئسی لەچاوم

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  714 مشاهده
وەی بۆ مردنی خۆم و ڕەئسی لە چاوم
چاکە بگرییم تا خوێن دێ لە دوو چاوم
لە پێشەو کە دەبینین حاڵەتی مردن
گوناهکار و نەزان و جەرگی بڕاوم
بێ حەمد و سەنامە زاهیر و بە باتین
کە ئومێدم هەیە بەو فکری بڵاوم
بمگرێ ڕەحمەتی خوا ڕۆژی قیامەت
کە شەیتان دەیەوێ خۆ من نەپساوم
کەریم و غەفوورە وا خاڵقی عالەم
داوای لێ دەکەم من هەر چەندە گڵاوم
حەقی سامیتخلص کە غەمبارە بە هەموو دەم
ڕۆیی عەمری بەبا ژین مردنە ماوم