فکری حەیوانی هەر لە نۆشینە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  473 مشاهده
فکری حەیوانی هەر لە نۆشینە
ڕوو ڕەش عادەتی خۆ داپۆشینە
پۆشین و نۆشین چونکی سەرخۆشین
هەنگێ لە خۆشین وەکوو بێ هۆشین
هەندێکی خۆش و هەندێ ناخۆشە
هەندێ بەهۆش و هەندێکی بۆشە
هەندێ عاجز و سیس و لاوازە
هەندێک عاشقی زوڵف و ئاوازە
سامیتخلص دەڵێتن ئەوانەن نەزان
کە خۆشی ناوێ بۆ هەموو ئینسان