فکری حەیوانی هەر لە نۆشینە

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  483 بینین
فکری حەیوانی هەر لە نۆشینە
ڕوو ڕەش عادەتی خۆ داپۆشینە
پۆشین و نۆشین چونکی سەرخۆشین
هەنگێ لە خۆشین وەکوو بێ هۆشین
هەندێکی خۆش و هەندێ ناخۆشە
هەندێ بەهۆش و هەندێکی بۆشە
هەندێ عاجز و سیس و لاوازە
هەندێک عاشقی زوڵف و ئاوازە
سامیناسناوی ئەدەبی دەڵێتن ئەوانەن نەزان
کە خۆشی ناوێ بۆ هەموو ئینسان