ئەڵێن جاهیل و بێ فکر و نەزان

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  504 مشاهده
ئەڵێن جاهیل و بێ فکر و نەزان
ئەی بۆ کەرامەت فەخری ئینس و جان
ئەگەر ئەو نەیبێ گەلێ وحوشی
ئەمن نامەوێ حەتا بەپوشی
بوویتە موشکیلە حەزرەتی لۆلاک
بۆ لە کەرامەت نەیکرد ئیشتراک
هەندێکم بۆ بکە وەسفی کەرامەت
خۆ تۆ نایزانی ئەی نا سەلامەت
لێکۆڵینەوەی زۆر بەپێ ویستی
دەزانی سامیتخلص هەر بۆیێ ویستی
باسی لێ بکات کەرامەت چییە
خۆ حەزرەتی شێخ هەر هیچی نییە