ئیتر تۆم ناوێ ئەی چەرخی گەردوون
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
836 مشاهده
ئیتر تۆم ناوێ ئەی چەرخی گەردوون
تازە بۆ چیمە بوونی سەر و قوون
تا هەبووم نەبووی کەبووی من نیمە
بەس عەکسی بکە نەک ببیە مەیموون
ئەتۆ هەر قابیل بە درۆزنەکانی
ئەتۆش وەک وانی دوو قوز و دوو قوون
جا یەخەم بەردە من لێی ڕاهاتم
قۆناغ هەر دووە هەبوون و نەبوون
دنیا هەر وایە وەک ئێمە دیتمان
هەندێک دەهاتن هەندێکی دەچوون
ئەمن تۆم ناوێ منت بۆ چییە
مەمخە گێچەڵ و ناو داوی خاتوون
لە سامی وانەی کە باسمان کردن
ئەڕۆن کە ڕۆین چون بێ سەر و شوون