بەعزێ ئینسان وەهانە

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  556 مشاهده
بەعزێ ئینسان وەهانە
جا ئەعمالیان بزانە
جارێک دڵیان نالەرزی
چەند ئازانە بۆ دزی
بەعزێک مەجبووری ژنە
باری گرانی گونە
یا عاشقی نێربازە
بۆ قوندانیش هەر سازە
تۆ ئەچێنی شین نەبێ
هیچی نییە قین نەبێ
دەست کورت و زمانی دڕێژە
بۆ چاکی گێژ و وێژە
لە خوا نەترس و بێ سام
دەشڵێ من وەلی خودام