عەیبی خۆیان نابینن بۆ عەیبی خۆیان کۆرن
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
823 مشاهده
عەیبی خۆیان نابینن بۆ عەیبی خۆیان کۆرن
خەراپترینی ئینسانن هیچ و پووچ و گەلۆرن
ئینسان یان لا حەیوانە چونکی وەک گورگی هارن
لە ئینسانی شۆراون کاکە گیان پارە زۆرن
دینیان فلس و دینارە ئیمان وەک تۆزی دەشتی
لە ئیمانی خالینە وەکوو داری کلۆرن
لەبێ ڕەحمی، دەترسێ و فەقیر سامیتخلص لێدەکا
کەڵکی دینی ناگرن لەگەڵ یەکدیش خۆخۆرن