عەیبی خۆیان نابینن بۆ عەیبی خۆیان کۆرن

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  821 بینین
عەیبی خۆیان نابینن بۆ عەیبی خۆیان کۆرن
خەراپترینی ئینسانن هیچ و پووچ و گەلۆرن
ئینسان یان لا حەیوانە چونکی وەک گورگی هارن
لە ئینسانی شۆراون کاکە گیان پارە زۆرن
دینیان فلس و دینارە ئیمان وەک تۆزی دەشتی
لە ئیمانی خالینە وەکوو داری کلۆرن
لەبێ ڕەحمی، دەترسێ و فەقیر سامیناسناوی ئەدەبی لێدەکا
کەڵکی دینی ناگرن لەگەڵ یەکدیش خۆخۆرن