کەس نەبوو وەک من بەخت سیا بێ

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  678 بینین
کەس نەبوو وەک من بەخت سیا بێ
دڵی خۆم نەدیت دەمێکی شا بێ
لە عەمری دووریم هەردەم لە شیوەن
دەبێ هەر شیوەن بە من ڕەوا بێ
***
خودا بەختی من چی لێقەوماوە
لەناو بۆتەی غەم دڵم تاواوە
یا کفن و تابوت مەرگی بە هاسان
یا خەلاسم کەی لەو بەڵا و داوە
***
نەمرم یا نەژیم ئەی من بۆچیمە
لە سێبەری غەم کۆڕ و چەمیمە
نەژیم بە خۆشی نابێ بشمرم
قیامەتە یان ئاخر شەڕیمە
***
گوناهی دنیا و عەزابی ئاخر
عەزابی دنیام بۆ چییە ئاخر
لە پێشی بوونم گوناهم نەبوو
ئاگری جەهەننەم هەربووە بۆ کافر
***
سامیناسناوی ئەدەبی مە یاڕەب خۆ موسڵمانم
هەرچەند بە سوچ و پڕ لە تاوانم
ئەتۆ خودایی و ئەمن عەبدێکم
بەسیە عەزابم و وا پەشیمانم