عێراق

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 2 دقیقه  776 مشاهده
ئەرزێکمان هەیە پێی دەڵێن عێراق
پارچە ئەرزێکە خۆ لە عالەم تاق
ئەرزێکی واسیع شرقێتی ئێرانمکان
سوریامکان غەربێتی شیمالی تورانمکان
جنوبی کوێتەمکان خەلیجی بەسرەمکان
پارچە ئەرزی مە لەو بەینە سەترە
لە حاڵی حازر چاردە لیوایە
بەڵام عاسمەی شاری بەغدایە
جێی کورد و عەرەب جێی دوو قەومانە
ئیدی کەشی هەن کەمن ئەوانە
بەپێی گوتنی ئینسانی واعی
چەند هەزار کیلۆمەترە پانایی
دەڵێن چارسەت و پەنجا و چار هەزار
پێنج سەتی کەمە گەر بێتە ئەژمار
ڕۆحی ئینسانی لە ئەرزی مەیە
بێ لە بچوکان دوو نەهری هەیە
یەکیان دجلەیە و یەکیان فوراتە
ئاوی وان وەکوو ئاوی حەیاتە
پڕ عەجائیبە لە ئاساری کۆن
خەزنەی تەبیعی تێدایە بە تۆن
قوتری شیمالی بە جنوب دەبەستی
لە ناحیەی تاریخ موهیمە دەستی
بە بەحری نەوتە پڕی لە کیمیا
ئێمە موحتاج نیین بە دووڕڕی دەریا
کورد و عەرەب زۆر لەو خاکەدایە
ئێستا هەموویان وەکوو برایە
ئەرمەن و تورک و فورس و ئاشووری
عەرەب و کوردی تێدا بە زۆری
بە میوەجات و تەعامی تەمیس
نیعمەتی زۆرە بە چەشنی ڕەخیس
بە ئاوی ساف و پڕ غەنیمەتە
نیسبەتی خاکی زێڕ بێ قیمەتە
پڕ لە گەنم و جۆ لە خورما و ترێ
هەنار و هەنجیر بە ئاوی بەفرێ
بەرون و هەنگین برنج و میوەجات
پایز زۆر زەنگین لەبۆ تەعامات
قارەی ئەمریکا و دووەم ئەوڕوپا
سێ ئوسترالیا و چوارەم ئەفریقا
ئاسیا پێنجەمین هەر پێنجی ئەوان
بە گۆڕینەوە ناکەین لەگەڵیان
لەو خاکە زۆرە بەدڕێژ و پانی
ئەمن بۆ نیمە یەک هۆدە خانی
لەو ئەرزە خۆشە حاڵی بزانە
سامیتخلص موحتاجی یەک لوقمە نانە