شاری کۆیە
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
947 مشاهده
ئەو شارە کە کۆیە بە باغات و بە بەراوە
جائیز نییە باسی لە تەرەف سازی هەواوە
بە ڕەیحان و گوڵەسەمەن و سونبل و بەیبوون
ئاوێکی تەبیعی هەیە دایم لە سەماوە
لە باغ و چەمەنی خونچە دەژین بە نەسیمی
لە چڵی گوڵی بولبولی خوشخوان لە سەداوە
سەحرایی کە ڕەنگین و بەهاری وەکوو بووکە
لە کە کۆنی بنۆڕە هەتا شاخی سەراوە
وەنەوش و کنێر و سونبول و حاجیلە و نیسان
نێرگز و هێرۆ گوڵزاری دەژی کە بەباوە
هەر کۆیە لە ئەرزا کە دەڵێن ئیرەمی عاد
ئینکاری نییە هەرکەسێ بیبینی تەواوە
ساکنی مەرد و دڵگیرە گەر نێرە ئەگەر مێ
حاتەمە هەرکەس لە جیهەت بەخشش و سەخاوە
ئەو شارە تەمامی کە گوتم سائیل و زەنگین
بێ ناوی نییە هەر کەسە ناودار و بەناوە
سامیان لە دڵا زۆرە لە مەیدانی شەجاعەت
تاقەت نییە چی دیکە بڵێم چەندی کەماوە