ئەخلاقی پیاوی گچکە دیارە بەقەد خۆیەتی

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  578 مشاهده
ئەخلاقی پیاوی گچکە دیارە بەقەد خۆیەتی
پیاوێکی زل غەلەت کا عالەمی ڕۆ ڕۆیەتی
مەڵێن ئەم بابی دزە ئەولادی دەبێ دزبێ
کردیتتان بەشایەعە گیا لە بنچی خۆیەتی
گەلێ پیاو چاکانمان دی کوڕی وەک جاشی کەرە
هەتا چاوەشیشمان دیت چاکە و زانین تۆیەتی
ڕێگای عەدل دیارە ئینسانی پێدا دەڕوا
کەر مەسیری نازانی بەڵام دەردە جۆیەتی
چەندی سامیتخلص باسی کرد قیمەتی هۆشەی نەبوو
تۆشی خستە بن ئەرز و ئەمەش وەرد و شۆیەتی