ئەخلاقی پیاوی گچکە دیارە بەقەد خۆیەتی

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  588 بینین
ئەخلاقی پیاوی گچکە دیارە بەقەد خۆیەتی
پیاوێکی زل غەلەت کا عالەمی ڕۆ ڕۆیەتی
مەڵێن ئەم بابی دزە ئەولادی دەبێ دزبێ
کردیتتان بەشایەعە گیا لە بنچی خۆیەتی
گەلێ پیاو چاکانمان دی کوڕی وەک جاشی کەرە
هەتا چاوەشیشمان دیت چاکە و زانین تۆیەتی
ڕێگای عەدل دیارە ئینسانی پێدا دەڕوا
کەر مەسیری نازانی بەڵام دەردە جۆیەتی
چەندی سامیناسناوی ئەدەبی باسی کرد قیمەتی هۆشەی نەبوو
تۆشی خستە بن ئەرز و ئەمەش وەرد و شۆیەتی