مانگ و ڕۆژ وا دەبینن چەرخەچی تولی زەمان

لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
 1 خولەک  819 بینین
مانگ و ڕۆژ وا دەبینن چەرخەچی تولی زەمان
فەسلی چار ئابو ئاگر هاتوچۆی ئەستێرەکان
ئاخری کەی دێ زەمانە چی بڵێی فیکری نەزان
هاتوو چوون چەرخی گەردوون تا بە کەی دەخولێتەوە
کۆن و نوێ چۆنە یاڕەب کەی دەبێ ببڕێتەوە
***
وەک بە وردی نۆڕیمە حەزرەتی شێخی مەزن
خستمە خانەی شەریعەت گورگە لە پێستی بزن
وسکتیان لێ کردیە وەکیلی دینی فاخیر
بە خۆشیان وا دەبینن بەزۆری جەردە و دزن
***
تەسبیحی دانە دانە و دەنکی گەورە و تاکو جوت
وەکو قشپلی وشتر بۆ دۆشینی ڕوت و قوت
خۆ جاهیلیش نازانن سامی حاڵی پەشێوە
دەیبینی حەزرەتی شێخ ورچە لە پێستی گاجوت