ئەوا پیر بوویم کەلکم بڕاوە
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
811 بینین
ئەوا پیر بوویم کەلکم بڕاوە
لە عومری گەنجی پشتم چەماوە
دڵ دابین نابێ بێ ناوچەوانیم
غەیری بێ بەختی چیم لە چی ماوە
***
خۆشی دنیاییم نە کەم بوو نە زۆر
غەیری خەمنۆشین لە قەومی خۆخۆر
با بۆ خۆم ڕاکەم نەک سەگێ بمخوا
دەچم بۆ خۆشی و لە خەم دەچمە ژوور
***
لە سامی جەهل ئەمن چا نابم
بچم میوانی کەللەیی شا بم
ئەو لە هاتووچوون من لە هاتووچوون
حوکمی نەماوە من بە گەدا بم