مەحتی بەغدا

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  580 مشاهده
ئارامی دڵان دڵگیر و دڵشاد
بەهەشتە عالەم پێی دەڵێن بەغداد
ون بوو لە پێش چاو باغ و بەهەشتی
ماضیعربی مەشهور بوو بە باغی شەداد
***
هەر ئەو باغە بوو ئێستا بەغدادیە
بەبێ زێدە و کەم باغی سەبایە
ئی بڕوا ناکا عەقلی خەفیفە
خۆیەتی ئیرم و ناوی گۆڕایە
***
مەکان و جێگای ئارامی دڵان
مانگی چاردە بوو ڕووناکی ئاسمان
پاریس و تاران شاری ئەستەمبۆل
وەک دێمە کارە بۆ ئێمە لوبنان
***
وا کەیفی دەکا قەمەر بۆ دیجلە
دڵ لە تەماشای هەر وەکو تیفلە
خۆشیم نەدیوە غەیری ئەو دەمە
دڵ سامی نەما دەرگەی غەم قفلە