بەهاری کۆیە
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
822 مشاهده
بەهاری کۆ چ ڕەنگینە چیا و سەحرای هەموو شینە
بە ڕەیحان و بە نەسرینە هەژاری بۆچی غەمگینە
بە باخچە و باغ و گوڵزارە بە کانی و ئاوی جۆبارە
بە گوڵزار و گوڵی سونبول چریکە و دەنگی دێ بولبول
گوڵی باغان دەژێ چل چل فیدای بێ سەد قەڵای بابل
بە باخچە و باغ و گوڵزارە بەکانی و ئاوی جۆبارە
بەهاری کۆ کە ڕازاوە ببینن وا لە پێش چاوە
کە دێ هاژەی چەم و ئاوە سەبا وەک وی نەخەمڵاوە
بە باخچە و باغ و گوڵزارە بە کانی ئاوی جۆبارە
بەهاری بەزم و سەیرانە لە باغان خونچە خەندانە
لەوێ بولبول غەزەل خوانە کە سامیتخلص مات و حەیرانە
بە باخچە و باغ گوڵزارە بە کانی و ئاوی جۆبارە