خاکی کوردستان
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
983 مشاهده
وەختێ خاکی کوردستان بەرگی سەوز دەپۆشێ
خاو و گیابەند و کنێر دار و بەرد دادەپۆشێ
فەسڵی سونبل و نێرگز وەختی سوربوونی گوڵان
لەو خاکی وا ڕەنگاوڕەنگ دێ چریکەی بولبولان
بولبول لەناو باغانی بەخۆشی و کەیف و شادی
دەچریکێنێ بەبێ غەم، دەڵێ بمرێ فەسادی
نەسیم چڵان دەژێنێ بولبول بە کەیف و خۆشی
ڕەیحانی دەشت و چیا ئاوی خونچان دەنۆشی
بالایی بی و چنار بە گولێکی سێو و هەنار
بێ شک دەرمانی سیلە ئاوی کانی مێرغوزار
لە باغاتی تێکەڵاو گوڵ وەکوو بەفر و خوێنە
دڵیان لەسەر دەنیشێ، خۆش و مێشک هەژێنە
سامیتخلص تۆ کوردستانی لەو خاکی خۆش و گوشاد
بۆچی دایم عاجزی جارێ ناتبینم بەشاد