کچە کوردێکی مەهاباد

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  458 مشاهده
کچە کوردێکی خەڵقی مەهابات
کوڕە کوردێکم بەبێ پەنابات
هەرچەند ناتانم بێم بۆ دیدەنیت
لێم عاجز مەبە دڵم ئەوا هات
***
ئەگەر جەزیری و ئەگەر بۆتانی
گەر کوردی ئیران ئەگەر تۆرانی
منیش کوردێکم ڕۆڵەی کوردانم
وەک تۆ لە شین و دەرد و هیجرانی
***
وەک مەم لەبۆ زین لە جەزیر و بۆتان
هەروەک پەروانە حازر بۆ سووتان
لەگەڵ لەیلایێ لە شاخی کوردان
هەر دەناڵێنم هەتاکوو فەوتان
***
سامتخلصی کە کوردە ڕۆڵەی خۆتانە
بە ڕۆژ و شەوێ هەر لە هیجرانە
دەڵێی فەرهادە لەتاوی شیرن
وا لەناو شیوەن دڵ پەرێشانە