بۆ نیشتمان خەبات کەن
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
731 مشاهده
سەر بڵند کە بیرکەوە بیر بۆ یەکێتی میللەتت
نیشتمانی وەک بەهەشتی پارەپارە و لەت لەتت
وا لە دەستی دوژمنانە تێبکۆشین ڕۆژ و شەو
چاو هەڵێنە و بیپسێنە کۆت و زنجیر و پەتت
رۆژی خەباتە خەباتت چاوەڕێتە نیشتمان
کەینێ هەڵدەستی و لەبۆی دێی کانی هێرش و هەڵمەتت
خوێنی سووری لاوی ژێرە بۆ شەهادەی مێژوونووس
بۆت ئەنۆسێ و دێتە دەفتەر خوێن و قەدر و قیمەتت
خوێنە شاعر نامەکەت با بچتە ناو ئەمن و ئومەم
ببتە شاهید بۆ نیشانە پایەداری شەوکەتت
عیلم و خوێنە هێزی گەلت پاشی یاریدەی خودا
بەسیە نووستن و دەست کەوە بێتە جەولان غیرەتت
چەند هەزار ساڵە لەژێر دەست مایەوە و قەت نامری
کەی قەڵەم تانی بنووسێ سەربڵندی و عیزەتت
هەڵکە ئاڵای زەرد و سووری شێرنیشانی قەومەکەت
سامیتخلص زۆرە بێتە دەفتەر خوانی ناز و نیعمەتت