گیانی پاکت

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  414 مشاهده
ئەی شەهیدی شاخی کوردان گیانی پاکت هاتەوە
خوێنی لاشەی خۆی ببینی کرفەکرفی کاتەوە
بۆ نەمامی داری ئازاد بڵقە بڵقی خوێن دەکا
فاتیمە نوری و قەدەم خێر پێشەوا مەحمود نەبەز
دێ چرای وەک ڕۆژی ڕووناک دەربخا و پێ کاتەوە
هەر وەکوو ئاڵای بە ئەشعار حاجی باسی لێدەکا
وای تەمایە بیچەقێنێ بۆ گەلی هەڵکاتەوە
ئەو دڵەی ڕەنجاوی لاوان ون بووە و بیبینتەوە
بێتە کاروانی خەبات و تا دڵی ژیرکاتەوە
شێت و کەر هیچ و نەفامن ئەو کەسانەی وەک بەفێڵ
کورد دەشێلێ و بیر و بڕوای لاوەکان لێک کاتەوە
پاشەرۆژی بابو داکی چاو بەفرمێسک بڵێن
چاکە شاعیر بیرنەچێ قەت سامی هەر بیرکاتەوە