نایانناسی
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
771 مشاهده
تۆ دەچیە لای ئەوانەی شعور مردەی دینارن
بێ دین و بێ مەبدەئو لە هەژاران بێزارن
لەمەو پێش تێکۆشەر و خەباتکەربوون خەیاڵی
ئێستا کە خەت زیانە چونکی خاوەنی کارن
زۆڕنای بێ رێ و هەژاری بۆ وانە بۆ لێ دەدەی
دوژمنی دین و دونیای ئەدەبیات و ئەشعارن
ئەوانە هەر عاشقی زەوی و زار و حەدیقەی
ڕازاوەی وەک بووکانی ناو کۆشک و ناو تەلارن
ئیستعمار دوژمنیانە بە قسە و خەیاڵی نادی
خوێنمژیش هەر خۆیانن بەخۆیان ئیستعمارن
ئەڵڵا ئەڵڵا خەیاڵە فڕ وفێل لە هەژاران
سیاسەت بوویتە سیاسەت سیاسی وا گەلەک زۆردارن
سامیتخلص هەرچەند هەژاری بمرە گەلەک باشترە
نەک منەتی ئەوانەی وەک دوژمنی هەژاران