بانگ

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  786 مشاهده
کوردە ئیمڕۆ ڕۆژی شادیت موژدە بێ ڕۆژی نەوە
هەستە ئاڵای شێر نیشانی زەرد و سوورت هەڵکەوە
ئەو زوحاکشخصەی کاوەشخص کوشتی تێپەڕی ئێستا بەخۆت
کۆت و زنجیری لە بیر و هۆش و دەست و پێ کەوە
ئەو چرایەی کەیقوبادی زابولیت پێی کردبوو
جەیشی یۆنانی کوژاندی هەستە زوو بەپێی کەوە
بۆ خەبات و ناوونیشان چوویە ناو ئەمن و ئومەم
بۆ پلەی ژینت لە مێژوو دەم ببستە و دەست کەوە
بەو خوێنەی کورد ڕژاندی و دەیڕژێنێ بێ ترس
چونکە مافی لابە خوێن و تۆپ و لولەی بڕنەوە
لانکی حاجی دەژێ وا قانع و کەی پێشەوات
پێت ئەڵێن ڕێی گەل ژیانی دەرکە هەستە وێ کەوە
راپەڕە ئەی لاوی زانا سامیتخلص تاکەی نیشتەجێت
وا لە لان و بیر و مێشک گەردەن و ناوجێتەوە