بانگ
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
785 بینین
کوردە ئیمڕۆ ڕۆژی شادیت موژدە بێ ڕۆژی نەوە
هەستە ئاڵای شێر نیشانی زەرد و سوورت هەڵکەوە
ئەو زوحاککەسەی کاوەکەس کوشتی تێپەڕی ئێستا بەخۆت
کۆت و زنجیری لە بیر و هۆش و دەست و پێ کەوە
ئەو چرایەی کەیقوبادی زابولیت پێی کردبوو
جەیشی یۆنانی کوژاندی هەستە زوو بەپێی کەوە
بۆ خەبات و ناوونیشان چوویە ناو ئەمن و ئومەم
بۆ پلەی ژینت لە مێژوو دەم ببستە و دەست کەوە
بەو خوێنەی کورد ڕژاندی و دەیڕژێنێ بێ ترس
چونکە مافی لابە خوێن و تۆپ و لولەی بڕنەوە
لانکی حاجی دەژێ وا قانع و کەی پێشەوات
پێت ئەڵێن ڕێی گەل ژیانی دەرکە هەستە وێ کەوە
راپەڕە ئەی لاوی زانا سامیناسناوی ئەدەبی تاکەی نیشتەجێت
وا لە لان و بیر و مێشک گەردەن و ناوجێتەوە