بڕوا بکە
لە کتێبی:
دیوانی سامی عەوداڵ
بەرهەمی:
سامی عەوداڵ (1910-1985)
1 خولەک
694 بینین
ئەمن کوردێکم لە کوردی فەقیر
بە بیر و مێشک لە کۆت و زنجیر
لە بەندی زۆردار لاشە لە ئازار
لە ڕێی لاوانی لە کوردانی ژیر
***
لە ڕێی ئەوانەی لە ڕێگەی خەبات
خوێنیان ڕژاوە لە جەرگەی وڵات
ئەوا بیستراون بە خاوەنی ماف
لەناو ئومەم و ڕۆژئاوا و هەڵات
***
هەر لەو کوردانەی بە خوێن ڕژاندن
لە بەندیخانان زنجیر پساندن
لە شاخان هێرش هەروەک پڵنگان
مەردانە و بێ سام بۆ حەق ستاندن