خوایە هەژاری نەزان

از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
 1 دقیقه  724 مشاهده
یا خودا هەروا بێ نان و ئاو بن
سووتاوی ڕۆژی لەبەر هەتاو بن
ئاگری هەژاری نەرمتان بکا
هەتا یەک دڵ و بیر و بڕوا بن
تا هەژار نەبن خەباتی ناکەن
دەبێ سەر شۆڕ و هەر شل و خاو بن
بۆیێ دوعاتان لێ دەکەم ئەمن
چونکە نامەوێ لە بەند و داو بن
هەژاری نەبێ لە کارگەی دڵتان
دەبێ دڵ وەکوو شووشەی شکاو بن
سامیتخلص بۆ ئێوە و ئێوەی خۆش دەوێ
پێی خۆشە هەموو هەر وەکو «ماو» بن