بمری تەفرەقە
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
671 مشاهده
بۆ یەکدی کوشتن بە ڕۆژ و بە شەو
بە خەنجەران و شەستیر و بڕنەو
بۆ یەک دەخوێنن بۆ بەند و قەفەس
یەک ڕادەکێشن وەک خاسیەتی کەو
***
من من و تۆ تۆ وا لە ناو کوردان
بۆیتە خوێنڕێژی و دەست لێکتربەردان
پارچە پارچە بوون لەبۆ پاشکەوتن
بوون بە خەیاڵی ئەوا لە مەیدان
***
هەرچەند یەکەم بوون لەبۆ ئازایی
بەڵام ناکۆکی و فەرقوجودایی
ژیانی ئەوەی خستە «سامەوە»
وا ئێوەی بردە ناو ناتەبایی