لەلای من وایە
از کتاب:
دیوانی سامی عەوداڵ
اثر:
سامی عودال (1910-1985)
1 دقیقه
763 مشاهده
لەسەر یەک بڕوا خەباتی گەلان
دەبتە چابوونی قاراتی جیهان
خەبات بوو بە یەک نیشانە و غاییە
چییە ئیسرائیل و ئەنگلۆ ئەمریکان
هەر چەند لە مێژووش پاشەڕۆژ دەبێ
کە بێتە کایە بۆ گشتی ئینسان
خۆ ئیحتیکارات دەبێ بڕوخێ
بڵێ ڕووخاوە و هەر دەبێ وێران
بەڵام پێویستی سەرشانی گەلە
خەباتی بۆ بکا بۆی بێتە مەیدان
تایبەتی چینی هەژار و برسی
بووینە خۆراکی لۆرتی وەک گورگان
هەرچەند گوتی تیان شوعەڕا و ئەدیب
سامیتخلص گوتیەوە و واخستیە سەرشان