کۆچی سوارە

از کتاب:
دیوانی حەقیقی
اثر:
حقیقی (1902-1996)
 2 دقیقه  887 مشاهده
ئەو دەمەی دەشت و چیا ڕەنگین بوو
کێو و کەژ پڕ لە گوڵ و نەسرین بوو
بولبولی باغی ئەدەب گوڵچین بوو
لە کەمین دابوو خەزان غەمگین بوو
چیمەنی تافی جوانیت شین بوو
هەڕەتی ژین بوو چ وادەی شین بوو
لە خەمت ڕەنگی خەزەڵوەر زەردە
دڵی دەی ئاوە ئەگەر وەک بەردە
بە تەبیبانی بڵێن پێ بەردە
بۆچی دەرمانی نەبوو ئەو دەردە
چیمەنی تافی جوانیت شین بوو
هەڕەتی ژین بوو چ وادەی شین بوو
لەشکری غەم بە دەروونم وەربوو
گڕی ئاور لە دڵ و گیان بەربوو
مەرگی بێ وادەی تۆ مەحشەر بوو
ئێشی ئەو نێشە بە سەد خەنجەر بوو
چیمەنی تافی جوانیت شین بوو
هەڕەتی ژین بوو چ وادەی شین بوو
لە دڵی باب و برا غەم بارە
لە هەموو شوێنەوە جێی تۆ دیارە
چیە ئەو شین و هەرا و هاوارە
کۆچی بێ وادەی «کاکە سوارە»
چیمەنی تافی جوانیت شین بوو
هەڕەتی ژین بوو چ وادەی شین بوو
خوێنە فرمێسکم و چاو بێ نوورە
بۆیە داوێنی فەلەک وا سوورە
ڕۆژی ڕوونم بە شەوی دەیجوورە
«سوارەشخص» دیداری قیامەت دوورە
چیمەنی تافی جوانیت شین بوو
هەڕەتی ژین بوو چ وادەی شین بوو
بووی لە نێو باغی گوڵان تاقە گوڵێ
چ گوڵێ سەد خەم و سەد دەرد و دڵێ
داخەکەم ئێستە «حەقیقیتخلص» چ بڵێ
چاو و دڵ چۆن نەگری چۆن نەکوڵێ
چیمەنی تافی جوانیت شین بوو
هەڕەتی ژین بوو چ وادەی شین بوو
ئەم شێعرە لە شینگێڕی سوارە ئیلخانی زادە، پێشەوای ڕێبازی شێعری نوێ لە کوردستانی ئێراندا گوتراوە. سوارە لە ساڵی ١٣٥٤ی هرتاوی لە تەمەنی ٣٧ساڵی دا جوانە مەرگ بوو و بەو کۆچە بێ وادەیە نەمامی سەر سەوزی شێعری نوێ بێ باغەوان مایەوە.