مەرگی بێ وادە
از کتاب:
دیوانی حەقیقی
اثر:
حقیقی (1902-1996)
2 دقیقه
801 مشاهده
لە کوێن ئامادەکانی خزمەتی دین
لە بەر کەن کوێن و سۆرانی بکەن شین
لە کوێن ئەو باب و مامانەی کە دوێنێ
بەشی وان بوو بە تەنیا عیزز و تەمکین
لە کوێن کۆ ببنەوە عێل و عەشیرەت
ئەوانەی تالبی نێوبانگی بەرزین
ببینن چۆن شەمی گەلیان کوژاوە
چلۆن سووتا وەکوو پەروانە پەروین
لە مەرگی«موھتەدی» ھاونێوی«صدیق»
فەلەک دەگری، مەلەک بۆچی نەکا شین
کوڕی ھاونێوی«بەستامی» بڵێ کێ؟
کتێبی پێنجی جڵدی ناشری دین
بە ھۆی فرمێسکی خوێنین لالە سوورە
لە حاندی جەرگی ڕەش داماوە نەسرین
عەزیزم! مەرگی بێ وادەت لە ناکاو
لە نەیزاری دڵانی دا گڕ و تین
خەمت شادیبەزێن و دڵ تەزێنە
عەزا بۆ کۆتەڵت ئەسپان دەکا زین
شەل و کوێر و فەقیران بێ پەنا مان
ھەتیو ماون، سەغیرباران و مسکین
بە حەق ئەو ئیرسە ھەر بۆ تۆ بەجێ ما
سیفاتی یاری غاری سەروەری دین
گەلێ مزگەوت و میحرابت بینا نا
لە بۆ دینی موبین و شەرع و ئایین
ئەتۆ و مردن، ئەتۆ مردن حەڵاڵە
ئەوانەی ئەھلی عیرفان و مەعانین
دەڵێن: قەت نامرێ مەردی نکوونام
کە خێراتی، حەیاتی جاویدانین
وەپێشت خستووە تێشووی قیامەت
گوڵی و ئاکارەکانت بوونە پەرژین
لە چاکەی چی خودا فەرموویە کردت
لە ڕێی حەقدا، خودا بتبەخشێ ئامین
«كرام الكاتبينعربی» نووسی لە نامەت
سەوابت بۆ«لقاءاللهعربی» یە کافین
لە پاش تۆ حەی گوڵی باغی سەداقەت
ئەتۆ خوا پێم بڵێ مێهر و وەفا چین
حەقیقیتخلص! ئولفەتی ڕۆژانی لاوی
بە پیریش ھەر وەھا گەرمە و دەدا تین