گوڵی ژاکاو

از کتاب:
دیوانی حەقیقی
اثر:
حقیقی (1902-1996)
 2 دقیقه  982 مشاهده
کەو و کوڕکوڕ لەسەر دوندی چیای شین
دەناڵێنن لە شینی مەرگی هێمن
لە باغان بولبولی غەمگین دەناڵێ
دەڵێ لەو شێعر و هەڵبەستم دەوێ من
گوڵی باغی ئەدەب ژاکا لە ناکاو
بەبێ وی زەردە ڕەنگم وەک بەهێ من
لە نێو باغی گوڵان شەونم دەبارێ
دەڵێی فرمێسکە دیتم دوێ شەوێ من
وەهای دادا هەور بارانی ئەسرین
بەراو و شینە هەرچی ویشکە دێمن
بنە و بارگەی تەمەنمان گەییە ئاسۆ
لەوێ ئەو تێپەڕی ماوم بەجێ من
لە دووی ئامانجی دڵ نەسرەوت و ڕۆیی
لەژانی ئەو، دڵم چۆن بسرەوێ من؟
لەپاش تۆ شاعیری بەرز و بەڕێزم!
قەت ئاواتی دڵم ناێیتە جێ من
لە دووریت تازە دڵخۆش بم محاڵە
بە نەغمەی بولبول و قاسپەی کەوێ من
بەبێ تۆ جەرگی من سووتاوە «هێمنشخص»!
ئەمن ئاوام، ئەتۆ چۆنی بەبێ من
ڕەفیقان! دڵ بریندارە «حەقیقیتخلص»
دەوای ئەو زامە داوا کەم لەکێ من
ئەم هەڵبەستە بۆ شینگێڕی کۆچی دوایی مامۆستا هێمن لە شاری مەهاباد لە «مزگەوتی سوور» خوێندراوەتەوە. مامۆستا پایەبەرزی کورد هێمن لە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٣٦٦ی هەتاویدا لە شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد و لە شاری مەهاباد بەخاک ئەسپێردرا.