شینی هێمن
از کتاب:
دیوانی حەقیقی
اثر:
حقیقی (1902-1996)
2 دقیقه
932 مشاهده
برای بەرزم لەپاش تۆ من ئیتر سەیر و سەفا ناکەم
بە مەرگی تۆ بە دڵ مەیلی کەژ و کێو و چیا ناکەم
بە داخی تۆ وەها جەرگم بڕاوە حەستەمە ژینم
بە زام و ئێشەوە مەرگم دەوێ دەردم دەوا ناکەم
ئەوا دەشت و چیا شینە و لە خاکی نیشتمان شینە
وڵاتی کوردی غەمگینە دەڵێ تەرکی عەزا ناکەم
لە باغان پەڕپەڕن گوڵ، بولبول و قومری دەناڵێنن
منی دڵ خەستە جا چۆن مەحشەری کوبڕا بەپا ناکەم
هەوارچی تازیەدارن چادر و چیغ ڕەشپۆش و خەمناکن
هەڵاڵە و سوێسنە دژ ماون بە لالەی گەش بەقا ناکەم
هەوایە دەشت و سەحرا مەیلی کوێستانم لەلا بایە
هەوای تۆم تا لەسەر دایە، هەوای ئاو و هەوا ناکەم
کەلاوی کردووە ئەستێری خەم بۆ نێو کەلاوەی دڵ
هەموو شینگا زەلن خاکی پەتی تێدا پەیا ناکەم
فیراقی تۆم وەکوو «حج الوداعیعربی» دێتە بەر چاوی
ئەگەر فیدیەت دەوێ فەرموو بە غەیری سەر فیدا ناکەم
لە نێو گەل قاوی مەرگت شوێنەوارێکی وەهای دانا
لە خوێناوی خەما غەرقم ئەگەر چاکی ئەدا ناکەم
بەهارە و بولبولی باغی ئەدەب «هێمن» دەڵێ ئەو جار
لە باغان بۆگوڵی نەوڕەس ئیتر نەغمە و نەوا ناکەم
بە سروەم دێتە گوێ دەنگی سەلاحەدینی ئەییووبی
دەڵێ کوردێکی دڵسۆزی لە هۆزی خۆت جودا ناکەم
پەژارە و مەینەتت زۆر دی لە دنیا خاترت جەم بێ
خودا فەرموویەتی ڕەنجی عیبادم بێ جەزا ناکەم
وەکوو دیوانی تۆ «تاریک و ڕوونەاعلام» ژینی من ئەمما
لەبەر ناڵەی جوداییاعلام تۆ، خەیانی خەم بەبا ناکەم
لەسەر کەیکی تەمەن شەم نایسێ جارێکی دی قوربان
ئەجەل مەودای نەدا دەیگوت بە عەهدی کەس وەفا ناکەم
«حەقیقیتخلص»چاوەڕێی دیداری تۆ بوو داخی داخانم
نەنیشت ئەو بازە بەختی من لە بەختی بەد ئیبا ناکەم