سەقز

از کتاب:
دیوانی حەقیقی
اثر:
حقیقی (1902-1996)
 1 دقیقه  1088 مشاهده
سەقز بە هۆی ئەژماری «ئەب»
«جەد» یانی «جای علم و ادبفارسی»
شارێکی مێژوویی کوردە
جێی ئەندێشە و فیکری وردە
بەڵگە و شوێن و شوورەی شاری
سی چل قەڕنی داوە دیاری
شێخ و زاهید، زانا و مۆمن
زۆرن نائەژمێرێ بۆ من
دەدرەوشێ نووری عیرفانی
وێنەی غەزایی و عوسمانی
حەسەن شێخی «مەولاناواشخص»
مەولا لە ناو مەولا ناوا
هۆنەر چەندی بێژی زۆرە
هونەرمەندی کەش بەو جۆرە
شاگردی خەتت و نەققاشی
بە موقلە و مانی گوت: ناشی
شاعیر زۆرن جێی شانازی
وێنەی «شپرزەشخص» و «شیرازیشخص»
پارکی شاری لەو داوێنە
دەنوێنێ وێنەی ئاوێنە
جێ گەشتی گەنج و پیرانە
ڕاوێژگەی ڕۆشنبیرانە
«قەڵای زێویەمکان» و «ناری قەڵامکان»
لایان مسن نوقرە و تەڵا
گوڵی کێوان «وەنەوشە»یە
چرای ئەو حەول و حەوشەیە
چوار ساڵ لە باوەشی دابووم
بە بەر دەمیا هاتووم و چووم
ئێستاش بە بۆنی وەنەوشە
دوای هەشتا ساڵ دڵم گەشە
«مەرخوز» بێشکەی منداڵیمە
جۆلانەی شیرینی و تاڵیمە
گڵکۆی سولەیمانی لێیە
برای گەورەم ها لەو دێیە