ئەم و ئەو

از کتاب:
دیوانی حەقیقی
اثر:
حقیقی (1902-1996)
 1 دقیقه  838 مشاهده
برایەک پرسی ڕۆژێکی لە من
کام شاعیرترن هەژارشخص و هێمنشخص؟
گوتم «اعوذعربی» لە شەڕڕی وەسواس
هەر دوو یەکێکن لە لای کاکەباس
هەر دوو ئەنگێوەن لە یەک هەدەفدا
هەر دوو وەک دوڕن لە یەک سەدەفدا
هەر دوو مامۆستای لۆمە لەوانن
لە بەحری تانان وەک مەلەوانن
ئەو وەردەگێڕێ واژەی جزیریشخص
ئەم نەقڵان دەکا لە شکسپیریشخص
بۆ کوردوستانی ئەو بێ وێنەیە
تاریک و ڕوونی ئەم ئاوێنەیە
ئەوین بەزێنە بەیتی مەم و زێن
لای هەواری ئەم لەیل و مەجرووم کێن
خەییامی کوردی چەنگی لە دڵ دا
ناڵەی جودایی گڕی بە کڵ دا
لە کوێستانی ئەو گوڵان بە بۆ کە
سەمەن وەکۆ کە لەو پاشەرۆکە
خولاسەی کەلام ئەوان برامن
ناکەم فەڕقیان بە موو، برا، من
منیش چاوێکم لە دیتن وێستا
هەر دوو بە چاوێک دەبینم ئێستا