مەولوودنامە

از کتاب:
دیوانی حەقیقی
اثر:
حقیقی (1902-1996)
 4 دقیقه  1391 مشاهده
سپاسی بێ حەد بۆ زاتی بێ چوون
«سبحان الله عما يصيفونعربی»
«مالك الملكعربی»ی تەنیا و بێ شەریک
لە عەیب و عاران موبەڕڕا و تەریک
دانەری زەوی و حەوت ئاسمانە
بەو جێ و مەکانە خۆی بێ مەکانە
هەڵسووڕێنەری چەرخی ڕۆژ و شەو
لە عەرز و عاسمان کێیە غەیری ئەو؟
تاک و بێ هاوتا پاک و بێباکە
خالقی ئاو و خاک و ئەفلاکە
سەلات و سەلام لە سەر مستەفا
ڕەسووڵی ئەکرەم خەتمی ئەنبیا
ببارێ دایم وەک ڕێژنە باران
سەد هەزار هێندی خیزی ڕووباران
جێژنی مەولوودی فەخری عالەمە
ڕووناکی چاوی حەوا و ئادەمە
ڕەحمەت بنێرن بۆ نووری هودا
«صلوا عليةعربی»ی فەرمووە خودا
مزگێنی هێنا عیسای موجەڕڕەد
«يأتي من بعدي اسمة احمدعربی»
مزگێنی هێنا و ڕۆیی بۆ فەلەک
لێرە بۆ بەشەر لەوێ بۆ مەلەک
یانی دوای من دێ ئیسم ئەحمەدێ
لەو چاتر «نەبی» نە هاتووە و نە دێ
ناوی موحەممەد نێوبانگ ئەمینە
لەقەب ڕەحمەتەن لیلعالەمینە
تەنیا گەوهەرە لە نێو بەحر و بەڕ
هەڵبژێراوی الله اكبرعربی
شەوی زهووری ڕەحمەت دەبارێ
نوور شەبەق دەدا زوڵمەت دەتارێ
پێنسەد و حەفتای مێژووی زایینی
هەڵکرا چرای دینی موبینی
هەر ئەو ساڵە بوو حەملەی عام الفيلعربی
ساڵی واقیعەی «طيرا ابابيلعربی»
بە شەوی دوازدەی ربيع الاولعربی
ڕۆژێ دینی حەق سەرکەوت لە کەل
لە شەرق و غەرب و نیزیک و دووری
دنیا ڕووناک بوو بە قوببەی نووری
لە ڕۆژئاوا ڕا هەتا ڕۆژهەڵات
مەلەک داوەری شەیاتین هەڵات
جێژنی مەولوودی فەخری عالەمە
ڕووناکی چاوی حەوا و ئادەمە
ڕەحمەت بنێرن بۆ نووری هودا
«صلوا عليةعربی»ی فەرمووە خودا
جاء باالهدي في ام القراعربی
نور مثلة عين لم يراعربی
ئاوری ئاورگی گاور کوژاوە
ڕۆچوو هەڵچۆڕا دەریاچەی ساوە
تەقی؛ درزی دا تاقی نۆشیروان
یانی ئیعجازی نەبی نۆشیروان
هەڵبوو چلچرا لە جێگەی ئاور
گڕی دامرکا چۆڵەچرای گاور
عوزا بێ عیززەت، مەنات بێ مەنات
هەبەل بێ بەها نەما قەدری لات
تاجی لە سەر نا شای اولوالعزمانعربی
چەمان پەرچەمان چەم و خەم نەمان
سەمەک تا سەما ڕەقس و سەمایە
جێژنی مەولوودی رەسوول اللهعربیيە
جێژنی مەولوودی فەخری عالەمە
ڕووناکی چاوی حەوا و ئادەمە
ڕەحمەت بنێرن بۆ نووری هودا
«صلوا عليةعربی»ی فەرمووە خودا
سووڕەی والشمسێ قەسەم بە ڕووتە
«واليل اذا سجاعربی» بە مووتە
لە نێو ئەنبیا دوڕڕی یەتیمی
خودا فەرموویە خوڵقی عەزیمی
شفاعەتی تۆ بۆ تۆبەی ئادەم
قەڵەم لە لەوحی نووسیبوو ئەو دەم
خودا ناخودای کەشتی کردە نووح
تۆ سەوڵت لێدا بە عالەمی ڕووح
لە ئیبڕاهیمێ ئاور بە کوڵ بوو
نوورت لە بەینا پەرژینی گوڵ بوو
میقاتی مووسا عەرزە و کێوی توور
جێی تۆ سیدرەیە و سەراپەردەی نوور
بە ئاوی دادا مووسا دەستە گوڵ
پێشوازی کردی عیسا یەک مەنزڵ
مانگ تۆی دی حەق بوو بێژێ من نیمە
نەیگوت جەزای بوو کردت دوو نیمە
تۆ بووی پێ ڕاگەی سکاڵای خەزاڵ
لە سەر تۆ خەتمە موعجیزەی کەماڵ
جێژنی مەولوودی فەخری عالەمە
ڕووناکی چاوی حەوا و ئادەمە
ڕەحمەت بنێرن بۆ نووری هودا
«صلوا عليةعربی»ی فەرمووە خودا
گوڵی بۆن خۆشی باغی کیبریا!
ڕووناکی شەمعی جەمعی ئەنبیا!
شای تاج داران بە تەخت و ئەوڕەنگ!
نەخشی تایبەتی نەققاشی یەکڕەنگ!
شیرەی شیرینی شرابا طهورعربی
سووڕەت ڕۆژی ڕوون نووری عەلا نوور!
مەزە و تام و بۆی شیر و هەنگوین!
ساقی کەوسەر و تەسنیم و مەعین!
تەنیا گەوهەری دەریای کەرامەت!
ئاڵا هەڵگری ڕۆژی قیامەت!
چرای «بيت اللهعربی» نووری مەدینە!
پەیکی ڕەحمەتت ڕووح الامینە
لە بەر تۆ فەرمووی خودای پاک و تاک!
«لولاك لما خلقت الافلاكعربی»
خوڵقت عەزیمە، لوتفت عەمیمە
تەبعت کەریمە من خەمی چیمە؟
ترسی مە شەرمە لە ڕۆژی ئەژمار
خودا بە ڕەحمە و ئەتۆش تکاکار
بەڵام زۆر خێرە چاکەی نهێنی
تۆ خوا لای چاکان نێوم نەهێنی
خاکی دەرگاکەت لەعلە و پیرۆزە
ڕووحم فیدات بێ جێژنە پیرۆزە
جێژنی مەولوودی فەخری عالەمە
ڕووناکی چاوی حەوا و ئادەمە
ڕەحمەت بنێرن بۆ نووری هودا
«صلوا عليةعربی»ی فەرمووە خودا