مەولوودنامە

لە کتێبی:
دیوانی حەقیقی
بەرهەمی:
حەقیقی (1902-1996)
 4 خولەک  1387 بینین
سپاسی بێ حەد بۆ زاتی بێ چوون
«سبحان الله عما يصيفونعەرەبی»
«مالك الملكعەرەبی»ی تەنیا و بێ شەریک
لە عەیب و عاران موبەڕڕا و تەریک
دانەری زەوی و حەوت ئاسمانە
بەو جێ و مەکانە خۆی بێ مەکانە
هەڵسووڕێنەری چەرخی ڕۆژ و شەو
لە عەرز و عاسمان کێیە غەیری ئەو؟
تاک و بێ هاوتا پاک و بێباکە
خالقی ئاو و خاک و ئەفلاکە
سەلات و سەلام لە سەر مستەفا
ڕەسووڵی ئەکرەم خەتمی ئەنبیا
ببارێ دایم وەک ڕێژنە باران
سەد هەزار هێندی خیزی ڕووباران
جێژنی مەولوودی فەخری عالەمە
ڕووناکی چاوی حەوا و ئادەمە
ڕەحمەت بنێرن بۆ نووری هودا
«صلوا عليةعەرەبی»ی فەرمووە خودا
مزگێنی هێنا عیسای موجەڕڕەد
«يأتي من بعدي اسمة احمدعەرەبی»
مزگێنی هێنا و ڕۆیی بۆ فەلەک
لێرە بۆ بەشەر لەوێ بۆ مەلەک
یانی دوای من دێ ئیسم ئەحمەدێ
لەو چاتر «نەبی» نە هاتووە و نە دێ
ناوی موحەممەد نێوبانگ ئەمینە
لەقەب ڕەحمەتەن لیلعالەمینە
تەنیا گەوهەرە لە نێو بەحر و بەڕ
هەڵبژێراوی الله اكبرعەرەبی
شەوی زهووری ڕەحمەت دەبارێ
نوور شەبەق دەدا زوڵمەت دەتارێ
پێنسەد و حەفتای مێژووی زایینی
هەڵکرا چرای دینی موبینی
هەر ئەو ساڵە بوو حەملەی عام الفيلعەرەبی
ساڵی واقیعەی «طيرا ابابيلعەرەبی»
بە شەوی دوازدەی ربيع الاولعەرەبی
ڕۆژێ دینی حەق سەرکەوت لە کەل
لە شەرق و غەرب و نیزیک و دووری
دنیا ڕووناک بوو بە قوببەی نووری
لە ڕۆژئاوا ڕا هەتا ڕۆژهەڵات
مەلەک داوەری شەیاتین هەڵات
جێژنی مەولوودی فەخری عالەمە
ڕووناکی چاوی حەوا و ئادەمە
ڕەحمەت بنێرن بۆ نووری هودا
«صلوا عليةعەرەبی»ی فەرمووە خودا
جاء باالهدي في ام القراعەرەبی
نور مثلة عين لم يراعەرەبی
ئاوری ئاورگی گاور کوژاوە
ڕۆچوو هەڵچۆڕا دەریاچەی ساوە
تەقی؛ درزی دا تاقی نۆشیروان
یانی ئیعجازی نەبی نۆشیروان
هەڵبوو چلچرا لە جێگەی ئاور
گڕی دامرکا چۆڵەچرای گاور
عوزا بێ عیززەت، مەنات بێ مەنات
هەبەل بێ بەها نەما قەدری لات
تاجی لە سەر نا شای اولوالعزمانعەرەبی
چەمان پەرچەمان چەم و خەم نەمان
سەمەک تا سەما ڕەقس و سەمایە
جێژنی مەولوودی رەسوول اللهعەرەبیيە
جێژنی مەولوودی فەخری عالەمە
ڕووناکی چاوی حەوا و ئادەمە
ڕەحمەت بنێرن بۆ نووری هودا
«صلوا عليةعەرەبی»ی فەرمووە خودا
سووڕەی والشمسێ قەسەم بە ڕووتە
«واليل اذا سجاعەرەبی» بە مووتە
لە نێو ئەنبیا دوڕڕی یەتیمی
خودا فەرموویە خوڵقی عەزیمی
شفاعەتی تۆ بۆ تۆبەی ئادەم
قەڵەم لە لەوحی نووسیبوو ئەو دەم
خودا ناخودای کەشتی کردە نووح
تۆ سەوڵت لێدا بە عالەمی ڕووح
لە ئیبڕاهیمێ ئاور بە کوڵ بوو
نوورت لە بەینا پەرژینی گوڵ بوو
میقاتی مووسا عەرزە و کێوی توور
جێی تۆ سیدرەیە و سەراپەردەی نوور
بە ئاوی دادا مووسا دەستە گوڵ
پێشوازی کردی عیسا یەک مەنزڵ
مانگ تۆی دی حەق بوو بێژێ من نیمە
نەیگوت جەزای بوو کردت دوو نیمە
تۆ بووی پێ ڕاگەی سکاڵای خەزاڵ
لە سەر تۆ خەتمە موعجیزەی کەماڵ
جێژنی مەولوودی فەخری عالەمە
ڕووناکی چاوی حەوا و ئادەمە
ڕەحمەت بنێرن بۆ نووری هودا
«صلوا عليةعەرەبی»ی فەرمووە خودا
گوڵی بۆن خۆشی باغی کیبریا!
ڕووناکی شەمعی جەمعی ئەنبیا!
شای تاج داران بە تەخت و ئەوڕەنگ!
نەخشی تایبەتی نەققاشی یەکڕەنگ!
شیرەی شیرینی شرابا طهورعەرەبی
سووڕەت ڕۆژی ڕوون نووری عەلا نوور!
مەزە و تام و بۆی شیر و هەنگوین!
ساقی کەوسەر و تەسنیم و مەعین!
تەنیا گەوهەری دەریای کەرامەت!
ئاڵا هەڵگری ڕۆژی قیامەت!
چرای «بيت اللهعەرەبی» نووری مەدینە!
پەیکی ڕەحمەتت ڕووح الامینە
لە بەر تۆ فەرمووی خودای پاک و تاک!
«لولاك لما خلقت الافلاكعەرەبی»
خوڵقت عەزیمە، لوتفت عەمیمە
تەبعت کەریمە من خەمی چیمە؟
ترسی مە شەرمە لە ڕۆژی ئەژمار
خودا بە ڕەحمە و ئەتۆش تکاکار
بەڵام زۆر خێرە چاکەی نهێنی
تۆ خوا لای چاکان نێوم نەهێنی
خاکی دەرگاکەت لەعلە و پیرۆزە
ڕووحم فیدات بێ جێژنە پیرۆزە
جێژنی مەولوودی فەخری عالەمە
ڕووناکی چاوی حەوا و ئادەمە
ڕەحمەت بنێرن بۆ نووری هودا
«صلوا عليةعەرەبی»ی فەرمووە خودا