جێژنی میعراج

از کتاب:
دیوانی حەقیقی
اثر:
حقیقی (1902-1996)
 2 دقیقه  1089 مشاهده
ئەو مانگە مانگی «رجب اللهعربی»یە
مانگی میعراجی «رسوڵ اللهعربی»یە
بیست و حەوتەم بوو جەبریلی ئەمین
هێنای فەرمانی «رب العالمينعربی»
عەرزی کرد سەلام یا «رسول اللهعربی»
دەعوەت کراوی بۆ خزمەت «اللهعربی»
فەرموو خۆ ساز کە بە وەجهی لازم
بوڕاق حازرە و منیش مولازم
لە خزمەتت دام تا جێگەی موجاز
هەتا نزیکی سەرا پەردەی ڕاز
کردی حەڕەکەت ڕەسووڵی کەریم
بێ چوون و چرا بۆ عەڕشی عەزیم
شەوی میعڕاجە و شاسواری بوڕاق
ڕێبواری ڕێگای بەرزترین تاق
ڕۆیی بۆ خزمەت حەزرەتی باری
لە عەڕش و کورسی ڕەحمەت دەباری
بە شەوقی لالەی «ليلة الاسراعربی»
بوو بە چراغان سەرا و سەرسەرا
تا حایل نەبێ بۆ حوزووری حەق
پەردە لادران تەبەق دوای تەبەق
ڕووحی ئەنبیا و چاکان و پاکان
بە دینی شاد بوون سڵاو لە پاکان
سەفی مەلایک چوونە پێشوازی
باڵیان ڕادەخست بۆ پایەندازی
هاواری کردێ هاوڕێ جەبرەئیل
یا «رسول اللهعربی» دەخیل سەد دەخیل
ئەگەر بەولاتر بە موو تێپەڕم
بە نووری یەزدان دەسووتێ پەڕم
شەو و شەوڕەوی شیاون لە وی
جوانی فەرمووە مەولا مەولەوی:
«چوو دیتی و گوتی و بیستی و گەڕیاوە
حەڵقەی دەرگاکەی هەر ئەلەریاوە»
سەد و بیست و چوار هەزار پێغەمبەر
ئەتۆیان بوویە ئیمام و ڕەهبەر
خەڵاتی هێنا جەبریلی ئەمین
لەقەب دوای لەقەب «طة و ياسينعربی»
یا ڕەب بە حەققی ڕەسووڵی ئەکڕەم
بە «خيرالبشرعربی» ، «شفيع الاممعربی»
یا ڕەب بە حەققی حەبیبی باری
بە ئال و بەیت و بە هەر چوار یاری
لە بەحری عەفوت نەمێک یەمێکە
کەرەم کە، لای تۆ یەمێک نەمێکە
دەریای ڕەحمەتت بێ سەر و بنە
تۆ بێ نیازی، بۆ ئی وەک منە
بۆ خۆت دەزانی خەجاڵەت بارم
بە لوتفی خەفیت ئوممێدە وارم
گوناهم زۆرە دەزانی ڕازم
تۆی کارسازم بە تۆ دەنازم
حەکیم نەخۆشم دەردم گرانە
چارەی نەخۆشی دەوا و دەرمانە
بە «لا تقنطو من رحمت اللهعربی»
ئوممێدەوارم ناترسم لەولا
نەبی شەفیعە و ئەتۆ شەفیقی
یەقین دەبەخشی جورمی «حەقیقیتخلص»