بەقای بۆ کەس نییە دونیا و جاهـ و درهەمی دونیا

پێنج خشتەکی لەسەر غەزەلی کەماڵی
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
 2 دقیقه  1083 مشاهده
بەقای بۆ کەس نییە دونیا و جاهـ و درهەمی دونیا
بەکاری زامی دڵ نابێ دەوا و مەرهەمی دونیا
ئەگەرچی پووری زاڵە پیرەزاڵە ڕۆستەمی دونیا
وەکو زوڵفی تەبان شێواوە حاڵی دەرهەمی دونیا
هەموو کاتێکی مەحکوومی نەمانە عالەمی دونیا
عەجووزە ساحیرە ئەو بوو کە هەر ڕۆژی ئەکا یەک شەو
بەقای بۆ کەس نییە ئاخر وەفای کەی بۆ منە و بۆ تۆ
بە نۆشی تێ دەگەی نێشە سەر و ڕیشی ئەلەم دەرچوو
دەوامی هیچ نییە هەر ڕۆژە جۆرێکە ئەگۆڕێ زوو
لەلای زانا وەکوو یەک وایە شادی و ماتەمی دونیا
چە قاقای پێکەنینی بێ چە پڕمەی گریە بێ کاری
گەدایی ژەند پۆشی بێ، چە میری بێ چە سەرداری
چە ماتەم بێ، چە سوری بێ، دڵی خۆش نابێ یەکجاری
ئەوەی زانایە لای یەک وایە ئیقباڵ و چە ئەدباری
قەراری هیچ لەسەر بارێ نییە زۆرو کەمی دونیا
نەکەی تەسلیمی بی، ئەتداتە بەرشەق دائیما وەک گۆی
فریبی پێ نەخۆی هەرگیز بە کردار و لە گوفتوگۆی
وەکوو چەپ گەردە سووڕانی بەکینی تۆ بە هاتوو چۆی
ئەگەر شەکرت بداتێ زەهری تێدایە نەکەی بیخۆی
دەخیلم خۆت بپارێزە لە شەهدی پڕ سەممی دونیا
لە ئەسبابی گەدایی تاجی شاهی بیگری یەک ڕیز
لەلای من جوملە یەکسانە هەموو وەک یەک بەبێ تەمیز
ئەبێ وابێ نەبێ فەرقی گەداوو خەسرەوی پەرویز
کە من ڕەند و قەلەندەر مەشرەبم فەرقی نییە هەرگیز
لەلای من وەک یەکە کاسەی کەڵ و جامی جەمی دونیا
لە دەنگی «ٲنكرالاصواتعربی» دونیا بەسیە گوێ مەگرە
لە شۆری نەی، لە ناڵەی دڵ تۆ «خادیمتخلص» دیقەتێ بگرە
لە دڵ عەشق لە نەی دائیم مەزاقت شیرینی شەکرە
ئەگەر ئەهلی دڵی تۆ گوێ لە ناڵەی سازی دڵ بگرە
کەماڵیشخص گوێ مەدە ئاوازی زیل و هەم بەمی دونیا