ئیلاهی تا بەکەی هەروا لە دەست ئەم نەفسە ڕووڕەش بم
پێنج خشتەکی لەسەر موناجاتی ڕەمزی
از کتاب:
دیوانی خادیم (بەرگی ١)
اثر:
خادم (1895-1953)
3 دقیقه
816 مشاهده
ئیلاهی تا بەکەی هەروا لە دەست ئەم نەفسە ڕووڕەش بم
بە غەفڵەت سەرفی عومرم بێ دەروون و سینە پڕ غەش بم
هیوادارم بە ڕەحمی تۆ لە ڕووتا تاکوو ڕوو گەش بم
لە قاپی لوتفی تۆ کەی قابیلە نەومێد و بێ بەش بم
ئەگەر سێ سەد ئەوەندەی ئێستە تاوانبار و ڕووڕەش بم
ئەبێ «لا تقنطواعربی» ببێتە ئەوراد و هەموو دەرسم
بە لوتفی تۆیە ئوممێدم کەماڵی وەرگری نەقسم
بە ئایەی مەغفیرەت دڵشادم و ئێستاکە ناترسم
کە واعیز هاتە سەر مەوزووعی بەحری ڕەحمەتت نەفسم
وتی باکم لەچی بێ ئیکە گەر سەد هێندە سەرکەش بم
«ليبلواعربی» بۆ ئەوانەی دێنە مەیدانی عیبادەت دا
ئومێدم «ٲحسن الاعمانعربی» نییە و پاڵم بە لوتفت دا
بەسۆزی ئاگری شەوقت بسووتم تا بە دائیم دا
لە کوورەی ڕاستی و بۆتەی محەببەتدا خوداوەندا
مەدەدکارم بە تا وەک زێری قاڵی بێ غەڵ وغەش بم
لە ئایاتی «ولا تيٲسعربی» ئەخوازم بۆ ڕجا کاریم
سەرم خا لەم پلەی مەئیوسییەی ئەفعالی بەدکاریم
برێژی بارشی ڕەحمەت بەسەر کێشی غەم و زاریم
لە باغی مەغفیرەت دا گوڵبەنی تینووی هیوادارم
بە لوتف و مەرحەمەت تێر ئاوی کەی تا ڕەنگ و ڕوو گەش بم
«ٲليس اللة بكاف عبدةعربی» گەر دێتە سەر زارم
بە دڵ تەسدیقی کافیمە بە زاریشا بە ئیقرارم
هەموو کاتێ لە هەر جێگا ئەتۆی گەر بێی بەهاوارم
لە کاتی گیانەڵاشا هەر ئەبێ تۆ بی نیگەهدارم
خودا ناکردە نەک لەو ساتەدا بێ تۆ مشەووەش بم
جەبین موشتاقی سەجدەی ئینفیعالەکەی ئەبێ یاڕەب
بە هیوای خۆی بگا لەم فیزەدا بێ بەش نەبێ یاڕەب
دڵم مەیئووسی فەیزی بەزمی خاسانت نەبێ یاڕەب
لە تەقسیماتی مووچەی ڕەحمەتیشا چی ئەبێ یا ڕەب
لەگەڵ عەبدانی بەر دەرگاکەتا گەر بێت و هاوبەش بم
لە دەستی نەفسی ئەممارە پەناهم تۆی لە عالەمدا
لە زەهری پیسی ئەم مارە بکە ڕەحمێ بە حاڵمدا
کەوا نەقسێ بە نووری دڵ بە عەقڵ و هەم کەمالمدا
هەتاکوو کەی لەژێر ئازار و جەوری نەفسی زاڵمدا
بە دائیم ئاخ و ئۆف هەڵکێش و داماو و جەفاکەش بم
هەتاکەی بۆ ئیتاعەی ئەو لە فرمانی غۆڵامیدا
هەتاکەی ڕێگە ون بووبم لە سەحرایی عەوامیدا
هەتاکەی مەحووی ناوم بێ لە موڵکی نیک نامیدا!
هەتاکوو کەی لەشاری پڕ لە ئاشووبی نەفامی دا!
ئەسیری ئارەزووی نەفسێکی دایم سەر بە گەردوش بم
بترسە تۆ لە مەغرووری «ولا تنشعربی» لەسەر ئەرزی
بەئایەت نەهی لێ کراوە لەباییبوون و لووت بەرزی
سەرت داخا لە دونیا تا لە عوقبا وەرگری بەرزی
هەتاکو کەی بە ڕێی یاخی گری نەفسا وەکو «ڕەمزیشخص»
بڕۆم و دائیما هەر تووشی ئازار و کەشاکەش بم