کاکی فەیلەسوف زانای خۆش کەلام
وڵامی حاجی ئیبراهیمی شاتری بۆ شاکەلی
از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
حاجی ئیبراهیمی شاتری
3 دقیقه
746 مشاهده
کاکی فەیلەسوف زانای خۆش کەلام
هەتاکوو شاکەل وڵات بێ سەلام
کاکە لە پاش تۆ ڕۆییم بۆ کەرکووک
تایەم سەند بۆ جێب بە ئاسانی و سووک
لە ڕۆژی شەمەیش هەتا دوای عەسر
لە کفری مامۆ ئەمجا موختەسەر
عەسر بۆی دەرچووم لە کۆزە و کلۆ
بە نیوەی غەم و نیوەی خۆش دڵۆ
هاتم گەییشتمە دێی زاڵەی سەفەر
شەو بوو نەمتوانی بپرسم خەبەر
سایەق نابەڵەد ڕێگا چەم و چڕ
ترسی ئەوەم بوو بکەوینە قوڕ
بحمدللةعربی باش بە سەلامەت
گەیینە ژنڵە بە بێ مەلامەت
کە وەختێ هاتین گەییشتینە ماڵ
هاتینۆ ماڵۆ بە قەدر و کەماڵ
باوکی بە ڕەحمم لەوێ میوان بوو
مامەی شەریفم شەکر زوبان بوو
ئەم تەفسیلاتە بۆ شەرحی ئەحواڵ
خۆم عەرزم کردی برای خۆش کەماڵ
چونکە وەعدم دا علي كل حالعربی
کە لە ژاڵە بی یا لەسەری یاڵ
زیارەتت بکەم بە شەوق و سەفا
ڕابوێرین تۆزێک غەم بدەین وە با
بۆ ئەوەی میعاد هاتن کەوتە شەو
هیچ نەفعی نەبوو تەنها مەر بۆ خەو
بە لوتفی خودا بیست و سێی شوبات
گەر زۆر درۆ بێ ئەکەوینە مارت
دێمە خدمەتت ڕۆژێ بۆ سەیران
باش ڕائەبوێرین بە کەیفی خۆمان
ڕاو و ڕابواردن قسە و گفتوگۆ
ئەیکەین بە یەکا وەکوو تان و پۆ
تەیکەین بە یەکا خەیاڵاتی خاو
موستەقبەلی ڕۆژ ئێرینە پێش چاو
وەزعی زەمانیش هەتا ئەو وەختە
باش مەعلووم ئەبێ بە حەرف و نوقتە
هەر سوخەن جایە هەر نوکتە مەکان
تەمسیلی باشە بۆ ئیشی نەمان
مەعلووم ئەو ڕۆژە واجیبات چی بێ
تەنفیزی شەرتە لازم بە جێ بێ
هەموو بە جارێ بە ڕاسی و یەقین
داوای سەرکەوتن ئەکەین لە موعین
بەڵکوو بە ڕەحم و کەرەم و ئەلتتاف
جێ بە جێ بکا خەیاڵاتی ساف
ماوەیە تریش بۆ ئەم سەیرانە
ڕوکنی واجیبە حوببی یارانە
گەر ساڵێ خێر بێ دەغڵ و دان باش بێ
فەلاح بە شەوق و خێڵانیش شاد بێ
کورد بۆ عەشرەتی دەروونی پاک بێ
عەشرەت بۆ گەورە وەک عەبدی چاک بێ
ئاغا بۆ میسکین دەسگیری باش بێ
میسکین بۆ ئاگا ساحیب تەلاش بێ
گەر ئەمە وا بێ یەکجار سەیرانە
تەواو سەروەری زەوقی یارانە
واجیباتی وا هەمووی مەحاڵە
گشتی بە جارێ پێک بێ لەم ساڵە
ئەگەر واش نەبێ جارێ لە بۆ خۆ
باش ڕائەبوێرین بەینێ من و تۆ
دوای ئەوش چۆن بێ ئیرادەی غەفار
ڕازین بە ئەمری مەعبوودی ستتار
بە دەرگای خودا تۆ بتبێت ئەمەک
کاکی شاتری موخلیسی شاکەل