نامەی شاکەلی بۆ حاجی ئیبراهیمی شاتری
از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
3 دقیقه
815 مشاهده
ئازیز ڕۆحەکەم سەرمای نەشاتت
خۆ وا تێپەڕی بیست و سێی شوبات
نەهاتی تۆ بۆ تەشریفت نەهات
ژینم بوو بە ژان لێم تاڵە حەیات
بەڵام ئەمزانی ئەمەش مەحاڵە
هەروا تێپەڕی ئەمە چەند ساڵە
ساتێ سوحبەتی یارانی گیانی
غەمت لا ئەبا زۆر بە ئاسانی
زیراعەت چاکە فەلاح دڵخۆشە
بەڵام دنیای خۆی هەر کەشا کەشە
ئاغا و ڕەئیسی چاکیش مەحاڵە
میسکینیش بۆ خۆی خەریکی ماڵە
باشتر لە هەموو لوتفی مەولایە
دنیا و ماسیوا هەمووی بەربایە
بەڵام خۆشترە بیری ڕابووردوو
ڕۆح ئەجوڵێنێ بێ پەنا و پەردوو
بیری کۆنە و نەو یادی ڕۆژ و شەو
تۆ بۆ من منیش هەتا کاتی خەو
خەوم و خەیاڵ، خەیاڵ بە تاڵە
خەو و خواردن و خەیاڵ مەحاڵە
خو مەحوی شەوقی دیدارت منم
هەتا کاتی ڕۆژ وەک قەترەی شەونم
تۆیش بە شیرینی هەر وەک شەکری خاو
بتاوێنەوە ببین بە شەکراو
بۆ مەزاقی ڕۆح ڕابردووی یاران
ڕەحمەتیان لێ بێ وەک تاوی باران
لێمان وەرگرن وە شەوقی ڕاسی
ڕۆحی مەولەوی و خاڵۆی کۆماسی
خانای قوبادیشخص پیری ساحێب بیر
ئەحمەدی خانیشخص و مەلاکەی جزیرشخص
هاونامی مامت حاجییەکەی کۆیە
قسەی ئەسای ئەو ئێستە بۆ تۆیە
خۆ پیرەمێردیش لەم نزیکانە
ئاشنای ڕۆشنای عیلمی خۆمانە
ئارایش دەری دەشت و هەردەمان
مامۆسای خاسی بگرەو بەردەمان
شەکراوی شەوقی دوو دۆسی گیانی
لایەق بە زەوقی ئەمانم زانی
بەڵ هیمەت بکەن ئێمەش وەک ئەوان
زەوقێ وەربگرین لە ڕۆژ و شەوان
کاکەی شاتریشخص وازم لێ بێنە
شاکەلیتخلص ئەی وت: دنیا بێ شوێنە
بێ نەتیجەیە موڵک و سەروەتی
مایەی مەینەتە ماڵ و دەوڵەتی
سەرتاپای دنیا دەرد و مەینەتە
بیر و هۆشت بێ هەتا فرسەتە
کاتێ ئەزانین ئەچینە عەدەم
ڕۆح پەرواز ئەکا بۆ دنیای دووەم
دەورێکی دوورە هەر خوا ئەزانێ
کەی بەیەگ ئەگا دوو یاری گیانی
ئەو خەم و تەم و ئەم زۆخ و زاخە
ئەو ئێش و ڕێشە ئەو ئاخ و داخە
کەی ئەبڕێتەوە چۆن تەواو ئەبێ
جەرگ ئەتاوێتۆ دڵ بە ئاو ئەبێ
ئێسکت ئەسووتێ بە چاوەڕوانی
کۆتایی نایە نییە دەرمانی
زۆر ئارەزوومە بچمە مەعزەڵی
بێدەنگ دانیشم وەک شێت و شەلێ
بەڵام ڕەفیقت گەر نەبێ تۆفیق
سوودێ نابەخشێ هیچ هەوڵ و تەشویق