نامەیەک بۆ مەحموودی حاجی محەمەدی ڕۆستەم
از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
2 دقیقه
758 مشاهده
نامەی غەمین و پەندی شیرینم
بۆ مەحمووی حاجی یاری دێرینم
ڕەفیقی دەورەی گەنجی و مناڵی
تاکەی بۆ دنیا ئەوەن بەدحاڵی
ئەی ڕۆژێ جارێ ڕوکەی لە دووڕۆ
سینەت ساف ئەبێ وەک جامی دووڕو
جامی جەم چی بوو بە کاری چی هات
جەمشیدشخص بۆ کوێ چوو شەیدە چی لێهات
تاجی شاهانێ کەیانی کەی بوو
دەورەی ئەوانیش وەک حاتەم تەی بوو
جامی جەمشید و تەڵای بێ وێنە
سینەی ڕۆشنی سیڕاجەدینە
ڕۆشنتر لە جام دنیا ئەنوێنێ
چاوێ ئەکاتۆ چاوێ ئەنوێنێ
جا بەسیە کەیف و گاڵتەی مناڵان
وەکوو من عومرت خاس دا بە تاڵان
ئێستەش هەر باش هەتاکوو ماوین
جارجار لاکەینۆ چاوەڕێی دواوین
خۆ تۆش وەکوو من چاکت لەبیرە
چەن ڕەنگی ڕێژا ئەم چەرخە پیرە
چەن چابوک سواری وەک «حسامەدین»شخص
لەزین دابەزین چونە ژێر زەمین
سینەمای دونیا نایە لە نووسین
بەڵام بۆ تەزکار بازێ ئەنووسین
چەن خانەوادەی وەک میرانی جاف
ناو و شۆرەتیان ئەچوو هەتا قاف
چاوی ملوێنێ وەکوو من سووتاو
کوێرە و بۆ ئەوان ئەڕێژی ڕەشاو
چاوەڕێی دەسی ڕەئیسی سیحەن
بۆ دەرمانی چاو دەرچن لە میحەن
قسەی نەفامی خۆیشم لەم نامە
جێگەی تەرخانە بۆ نووکی خامە
شێرێکی سووری بێشەی وەتەن بووم
لە چاو نەزانا سەرچاوەی فەن بووم
بەڵام دێوێ بووم لە دێ و کۆڵانا
عومری شیرینم دا بە تاڵانا
ئێستە ژیانم پڕ لە حەسرەتە
بۆ خەسار چوونی ئەو گشت دەوڵەتە
چارە ناکرێ بارم گرانە
ڕێگایەکی دوور بەفر و بارانە
مەر بە کۆمەکی شای سیڕاجەدین
تەی کەم سەختایی لاپاڵی یەقین
سیڕاجی وەهاج عوسمانی زانا
هەڵکا چرایە لە ناو دڵمانا
تاقم تەراش و ئاوێنەی دووڕوو
پێشکەشی تۆ بێ ئەمجا کاک مەحموو
ڕیشی چەنەی تۆ نەیۆ وە حزوور
تۆ هەر بیتاشە هەتا نەفخی سوور
بەڵام سینەیشت لە دەعوا و هەما
تۆزێ بماڵە بە دوعا و دەوا
حەیفە مەحموو ناو هەر بێ خەبەر بێ
هەتا ئەو دەمە خشتی لەسەر بێ