من وەکوو ماسی و تۆ بەحری علوومی بێ حساو

از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
 2 دقیقه  823 مشاهده
شاکەلی لە گەشتێکیا بۆ خزمەت شێخ لە ساڵی ١٩٧٣دا لە پاش ئەوەی ماوەیەک لەوێ ئەمێنێتەوە، شێخ کاغەزێک ئەنووسێ لە وەڵامی کەغەزێکی شاکەلی داوە لەوێدا شیعرێکی فارسی دەکات بە کوردی، شاکەلیش وا تێ ئەگات کە شێخ داوای کردووە شیعرەکەی ئەو تەواو بکات، چونکە شێخ لە دوایی کاغەزەکەیدا نووسیبووی ماوییە، شاکەلیش وا حاڵی ئەبێ کە شێخ فەرموویە شیعرەکەی بۆ تواو بکات، سەرەتای شیعرەکەی سەماحەتی پیر بەم بەیتە دەس پێ ئەکات:
دیده‌ از دیدار تو سیراب نخواهد شد مگرفارسی
ماهیان از خوردن آب روان گردند سیرفارسی
هەروەکوو ماسی لە ناو ئاوایە تێر نابێ لە ئاو
خۆ منیش نەزدیکی تۆم و مامەوە تینووی تەواو
لە پاش ئەوەی شاکەلی ئەگەڕێتەوە شاکەل ئەم غەزەلەی خوارەوە لەسەرهەمان کێش و سەروا دائەنێ:
من وەکوو ماسی و تۆ بەحری علوومی بێ حساو
هەر ئەسووڕێمۆ لە ئاوا سک ڕەش و سینەم سووتاو
شوعلەیی شەوقی جەماڵت سینەکەی سووتانووم
با وەکوو ماسیش لە ئاوا لێوو دەم پڕ بێ لە ئاو
سینەی سووتاوی قومێ ئاوی گەرووی بەحری زوڵاڵ
هەر وەکوو ماسی دەروون گەرم و گەروومە پڕ لە ئاو
نوقمی دەریا و کە چی هەر بێ نسیب و لەززەتم
وەک من و ماسی نەبێ هیچکەس لە ئاوا دڵ کەواو
غەرقی ئەم دەریایە زەوقە لەززەتی تاوی دەروون
ئەی خودا لەو غەرق و بەرقەم قەت نەکەی من بەش بڕاو
ئاوی فەیز و ئابڕووتە، ئابڕوو بەخشی عمووم
ماسی ئاسا، مامەوە من، غەرقی مەوجی بڵقی ئاو
بەحری بێ سامانە کەناڕی عیلمی خواپێداوی تۆ
چەن هەزاری وەک منی تیا کەوتە تۆیی تۆڕووداو
کوا نەهەنگێکی وەکوو تۆ سۆزش و سازی ببێ
سەرخۆشی مڵکی بەقا و دڵ نەداتە ئاو و تاو
بەحری عیلمی تۆیە ژینی عالەمێکی مەعنەوی
کەس هەیە تێر بێ لە ژینی هەر وەکوو ماسی لە ئاو
شاکەلی بەحری مەعانی پڕ لە دانە و گەوهەرە
گەر سەرت داناوە لەم دەریا بچۆرە بێخی ئاو