«سکاڵا لە بێکەسی»

از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
 1 دقیقه  730 مشاهده
چی کەم نەما کەسێ کە دەرم کا لە ناکەسی
تا ماچ خاکی بەری پێی بکەم لە جێی دەسی
یا خود لە کوێیە ئەو کەسە ڕۆحم فیدایەتی
دەرکا لە توێی دەروونی دڵا دەردی بێکەسی
ئەی نەفسی بەد مەزاج دە لادە لە لاکی ئاز
بۆ تۆ، سەگی، چەقەڵی، گورگی، کەرکەسی
بەسیە دڕندەگی، دە بەسی بێ بڕندەگی
دێوی، درنجی، بەدی، یا لە گروهی سەرمەسی
شەرمێ بکە لە عیزەتی دینی محەممەدی
ئەم عەیش و نۆشە تا بەکەی و بەرگی ئەتڵەسی
ئەی پێشەوای مزگەوتی غەوزی هەموو زەمان
ڕۆژێ خەتیبی جومعە و باقی مودەڕیسی
ئوستادی خاسی مەنهەجی ئەتباعی ئەحمەدی
زانا بەسەیری مەنزڵی ئافاق و انفسيعربی
دەستی ڕجای شاکەلیتخلص و چاکی دامێنت
یادی بکە لە سەحەرگەهێکا کە هەڵئەسی