بەو خوایە منی کردە فیدای خاکی دەری تۆ

از کتاب:
دیوانی شاکەلی
اثر:
شاکلی (1905-1980)
 1 دقیقه  678 مشاهده
بەو خوایە منی کردە فیدای خاکی دەری تۆ
توێ توێ دەروونم پڕی تۆیە و ئەسەری تۆ
ڕەحمێ بکە بەم گۆشەنشینی خەم و دەردە
ڕۆحم بە فیدای خادیم و سەیوان سەری تۆ
چۆن نەبمە فیدای خادیم و قوربانی غوڵامتان
مەحبووبی خودا، نایب خیرول بەشەری تۆ
سەد دەستی من و دامێنی لوتف و کەرەمت بێ
جێداری عەلا، نووری دوو چاوی عومەری تۆ
بڕوانە دەروونم کە پڕی دەرد و مەراقە
دەرمانی ویساڵی تۆیە دەسم کەمەری تۆ
پەروین و سورەییایە سورشکم لە فیراقی
ڕوخسار وەکوو شەمسی مونیر و قەمەری تۆ
بینش لە نەمانایە لە چاوی سەری سوڕمان
نواریویە بە گریانەوە بۆڕێی گوزەری تۆ
مەنعم مەکە قوربان دڵەکەم سەبری نەماوە
شێواوە لەبەر شێوەی عەزمی سەفەری تۆ
بێ چارە وەکوو من دەسە سەر شاکەلیتخلصیە
هەروا بە ئومێدی کەرەمێکە و نەزەری تۆ